دەكەوێتە باشووری قەڵا پشت مزگەوتی سەواف، لەسەر شێوازی سروشتی كوردستان دروست كراوە، چەند شوێنێكی یاری كردن و ئاوپڕژە و درهختی جوان و گوڵ و گوڵزاری زۆری لە خۆگرتووە، گەلەریەكی تێدایە كە لەسەر شێوازی ئەشكەوتی شانەدەر دروست كراوە، كاتێك گەشتیار سەردانی ئەم پاڕكە دەكەن، سروشت و شوێنەوارە كۆنەكانی كوردستانی دێتەوەبەرچاو.