مەزاری شانەدێر

Info Tab

پیشاندانی گشتی

لە باشووری زاخۆیە و دەكەوێتە سەر رووباری خابوور و هاو سنوورە لەگەڵ وڵاتی سوریا. ئەم مەزارە لە سەر بەرزایەكی رووباری خابوور بنیادنراوە، مێژووی دروستكردنی دیار نییە، بەڵام چەندین جار لەلایەن رژێمەكانی عێراق روخێنراوە و سەر لە نوێ‌ دروستكراوەتەوە. ئەم مەزارە گرنگیەكی تایبەتی هەیە، دەكەوێتە شوێنێكی ستراتیژی سەر سنووری سوریا. لە رێو رەسمی رۆژی یادكرنەوەیدا خەڵكێكی زۆر لە ناوچە جیا جیاكانی عێراق و وڵاتی سوریاوە دێن بۆ یادی ئەو رۆژە. رێوڕەسمەكە زۆربە شایستەیە، خەڵكی وڵاتی سووریا لەو بەری چەمەكە رادەوەستن و خەڵكی كوردستانیش لەم بەرەوە بەرامبەر بەیەك و ئینجا دەست دەكەن بە یادكردنەوەی ئەم رۆژە و جوانترین نمایش سازدەكەن .

زانیاری پەیوەندی

زاخۆ

زياتر مۆزەخانە و کەلەپوور

زياتر لە پارێزگای دهوك