لەسەر سنووری (عێراق – ئێران) 108كم لەشاری سلێمانیەوە دوورە، كوێستانێكی سەرنج راكێش و باخ و باخاتێكی زۆری هەیە كە زۆربەیان داری گوێز و هەنارە، خانوەكانی هەورامان بە گشتی جێی سەرنجن بە شێوەی ئەندازەيی دروست كراون. لەناو تەوێڵە مەزاری شێخ عوسمانی سیراجەدینی رابەری تەریقەتی نەقشبەندی و چەند كەسایەتیەكی تری ئەو تەریقەتەی لێیە. كە ساڵانە هەزاران لە مریدەكانی سەردانی دەكەن.