سەرئەشكەوتان لە شارۆچكەی سەروچاوە بە دووری 131كم دەكەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانی، لە نزیك گوندی بێتواتە، بە دارودرهخت داپۆشراوە و چەند كانی و سەرچاوەیەكی ئاوی هەیە. بە شێوەیەكی سادە كەپری بۆ دروستكراوە و گەشتیاران رووی تێدەكەن. چەند شوێنێكی شوێنەوار و ئەشكەوت لە ناوچەی سەرئەشكەوتان هەیە، كە گشتیان دەكەونە دەوروبەری دیمەنە جوانەكەی گوندی بێتواتە.