لە شاری هەولێر و دەوروبەریدا كۆمەڵێك پیشەی دەستی بە شێوازی كوردەواری تاكو ێیستا ماونەتەوە و كاریان تێ دەكرێت، هەندێك لە كەلوپەلەكان بۆ جوانكاری و هەندێك بۆ بەكارهێنان دروست دەكرێن، هەندێك بۆ فرۆشتنەوە و هەندێك بۆ گوزارشتكردن و مانەوەی كولتوری كوردی درێژەیان پێ دەدرێت، هەندێك لە وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت و هەندێك لە لایەن كەرتی تایبەت دروست دەكرێن و لە بازار بە دەست دەكەون. مۆزەخانەی رستنوچنین لە سەر قەڵای هەولێر و بازاڕی ژێر قەڵای هەولێر بەرهەمی ئەم پیشانەی لی دەست دەكەوێت.