بە دووری 122كم دەكەوێتە باكووری شاری هەولێر، دەكەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر، لە بەشی باشووری دامێنی چیای برادۆست هەڵكەوتووە، پێش ( 60.000 ) ساڵ مرۆڤی نیاندهرتاڵ لەم ئەشكەوتە ژیاوە، بۆیە بە لانكەی ژیانی مرۆڤ دادەنرێت. شێوەیەكی سێگـۆشەیی هەیە بەرزی (18)م وە درێژی ئەشكەوتەكە (40) م وە پانیەكەی (27) م لە ناوەوە فراوان دەبێتەوە تا دەگاتە (60) م، بۆ یەكەم جار لە ساڵی ( 1951- 1961 ) ز لەلایەن ( رالف سولیكی ) هەڵكۆڵینی تێدا كراوە، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە چوار چینی شوێنەواری ژمارەیەك ئێسكەپەیكەری مرۆڤی نیاندهرتاڵ و كۆمەڵێك كەلوپەلی بەكارهێنانی لەبەرد دروست كراو دۆزرایەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەردینی كۆن .