دەكەوێتە باكوری خۆرئاوای شارۆچكەی ئاكرێ و لە سهر رووی دۆڵێكی پڕ لە دار ودرەخت و رەز و باخە. ئەم مەزارە ساڵانە بە دەیان هەزار گەشتیار لە وڵاتانی ( هیندستان و پاكستان و ئێران و ئەفغانستان و توركیا ) رووی تێدەكەن، شێخ ( عبدالعزیز كوڕی شێخ عبدالقادری گەیلانی ) رابەری رێبازی نەقشبەندیە و لە ساڵی( 1187 )ز بەشداری ئازاد كردنی شاری قودسی لەگەڵ ( صلاح الدین ئەیوبی ) كردووە. ئێستاش شوێنكەوتوانی رێو رەسمی ئاینی تایبەت سازدەكەن و بەردەوام زیارەتی پەرستگا و تەكیەكەی لە ئاكرێ دەكەن.