دەكەوێتە سنووری شارۆچكەی بجیل و باكووری رۆژهەڵاتی ئاكرێ بە دووری ( 12 )كم و لە دۆڵێكی قوول و كەوتۆتە نێوان چیای بەرز، لە رۆژهەڵاتدا چیای ( سەری سادا ) و لە رۆژ ئاواشدا چیای ( سەری كویسكێ ) و لە ناوەراستداو بە درێژایی ئەم دۆڵە رووباری ( بری شو ) ی پێدا دەڕوات، چەندین كانیاوی سارد وسازگار لە بناری شاخەكان هەڵدەقوڵێت و دەرژێتە ناو رووبارەكە.