زمانەکان

kurdistan map

سلێمانی

شاری سلێمانی یەكێكە لە شارە جوانەكانی كوردستان و دەكەوێتە نێوان زنجیرە چیاكانی گوێژە و گلەزەردە، لەساڵی (1784 ز) لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابان دروستكراوە. (198 كم) لە هەولێری پایتەختی كوردستان و(385 كم) لە بەغدای پایتەختی عێراقی فیدراڵ دوورە. پارێزگای سلێمانی دەكەویتە نێوان هێلی درێژی (46,16 ـ 44,50) لەرۆژهەلات و هێلی بازنەی پانی (35,04 ـ 36,30) لەباكوور. (ریچ) لە گەشتنامەكەیدا ساڵی(1820 ز) دەلێت: (لە سەرەتایی دروست بوونی شاری سلێمانیەوە بازاڕی گەورە و گەرماوی پاك و ڕازاوەی لە سەر دەستوری گەرماوەكانی ئەستەنبۆلی تێدا بووە)، لەو رۆژگارەوە تا ئەمرۆ گۆڕانكاری بەردەوام و خێرای گەشەكردن لە هەموو بوارەكانی ژیاندا روویداوە. لە شاری سلێمانی چەندین شوێنی گەشتیاری هەیە، وەك سەر چنار و سەرای سلێمانی و پاركەكان و میوانخانە و ریستۆرانت و مۆزەخانە و بازاری نوێی وشاری یاری تێدایە. سلێمانی مەڵبەندی روناكبیری و هونەریی كوردستانە، بۆیە كراوەتە پایتەختی رۆشنبیری. لە شاری سلێمانی چەندین زانكۆ و پەیمانگا هەیە، هەروەها زانكۆكی ئەمریكی لێ یە.

شار و گوند

پەڕەکان

پەڕەکان

Subscribe to RSS - سلێمانی