گەرماوی قەڵا مێژووی ئەم گەرماوە دەگەرێتەوە بۆ كۆتایی سەدەی هەژدەهەم بەرەو سەرەوە نزیكەی ( 200 ) دوو سەد ساڵ ، پێك دێت لە دوو بەش هاوینە و زستانە لەگەڵ دوو هۆڵ بۆ خۆشوشتن وە دوو قوبەی گەورە و رووبەرەكەی نزیكەی ( 782 م2 ) وە ئەم گەرماوە بیرێكی گەورەی تێدایە لە بەشـی باكـووری كە تیـرەكەی ( 5 ) پێنـج مەترە ، وە قوڵایەكەی ( 45 ) مەترە تاكو خوارەوەی قەڵا.