زمانەکان

kurdistan map

دەربارەی كوردستان

پیشه‌ هونه‌رییه‌کان

پیشه‌ هونه‌ری و میللیه‌کان

پیشه‌ی میللی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی کورد به‌ڕه / مافور‌ چنینه.‌گه‌لی کورد له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ هونه‌ری به‌ڕه‌ چنین فێربووه‌، که‌ زێده‌ له‌ هه‌موو ئه‌م جۆره‌یه‌ که‌ ده‌ڕازێندرێته‌وه‌ به‌ گوڵ و نیشان. هه‌ندێك له‌وانه‌ی که مافور ده‌چنن خولیا و ئاواهته‌کانیان له‌ کاره‌کانیان به‌ کارده‌هێنن. ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی که‌ له‌م به‌ڕه‌ و مافوورانه‌ به‌کارده‌هێندرێن، ده‌بنه‌ مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی شێوازه‌ کوردییه‌کان. ‌‌  

پیشە دەستییەكان

لە شاری هەولێر و دەوروبەریدا كۆمەڵێك پیشەی دەستی بە شێوازی كوردەواری تاكو ئیستا ماونەتەوە و كاریان لێ دەكرێت. هەندێك لە كەلوپەلەكان بۆ جوانكاری و هەندێك بۆ بەكارهێنان دروستدەكرێن. هەندێك بۆ فرۆشتنەوە و هەندێك بۆ گوزارشتكردن و مانەوەی كولتووری كوردی درێژەیان پێدەدرێت. هەندێك لە وەزارەت و فەرمانگەكانی حكوومەت و هەندێك لە لایەن كەرتی تایبەت دروستدەكرێن و لە بازار بە دەستدەكەون، یەكێك لە بنكەكان دەكەوێتە ناو قەڵای هەولێر، هەروەها مۆزەخانەی رستن و چنین لە سەر قە‌ڵای هەولێر و بازاڕی ژێر قە‌ڵای هەولێر بەرهەمی ئەم پیشانەی لێ دەستدەكەوێت.

مۆزه‌خانه‌ى ڕستن و چنينى قه‌ڵا

ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ ده‌كه‌ويێته‌ ناو قه‌ڵات و به‌شيَكى زۆرى كارى ده‌ستى له‌ هونه‌ركانى چنينى هۆزه‌ نيشته‌جێ و ڕه‌وه‌نده‌كانى ناوچه‌ى پاريێزگاى هه‌ولێر پارێزراون. زۆربه‌ى ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌ رايه‌خ و كاڵا و پۆشاكن. كه‌ره‌سته‌ خاوه‌كه‌شى له‌ خوورى و مووى مه‌رِوماڵات دروستكراون و به‌ڕه‌نگى چياو چۆڵ و رووه‌ك ره‌نگکراون، كه‌ هه‌نديَك له‌م پارچانه‌ مێژووى سه‌دان ساڵيان هه‌يه‌.