ته‌لارسازی و شوێنه‌واره‌کانی له کوردستان
کۆنیی، مێژوو و پێگه‌ی کوردستان، که سه‌رهه‌ڵدان و بوونی نیشتمانی کۆمه‌ڵه مرۆییه سه‌ره‌تاییه‌کانی به‌خۆوه بینیوه له هه‌زاره‌ی دوانزه‌هه‌می پێش زایینه‌وه، چه‌ند جۆره شێوازێکی بیناسازی به کوردستان به‌خشیوه که تیایدا نه‌وه‌کانی کورد به درێژی سه‌ده‌کان ژماره‌یه‌کی زۆریان له شوێنه‌واره مێژووییه‌کان بۆمان به جێهێشتووه. ئه‌م شووێنهوارانه تا ئه‌مڕۆ که‌شی کوردستان ده‌ڕازێننه‌وه و گه‌شتیاران و میوانان و چاودێرانی بیناسازی پێی سه‌رسام ده‌بن. به‌م شێوه‌یه چه‌ند شێوه ته‌لارسازیی و شوێنه‌وارێكی جیاواز له کوردستاندا درووست بوونه، له قه‌ڵا، شار، گوند، دێ، مزگه‌وت، که‌نیسه، په‌رستگا، بازار و خانوو. به‌ده‌گمه‌ن شاره هه‌یه له کوردستان که پاشماوه و شوێنه‌واری مێژوویی کۆن، له لایه‌نی شارستانی و ئاینییه‌وه، تیدا نه‌بێت.
باپیرانی کورد و دانیشتووانان له کوردستانی کۆندا، پێش هه‌زاره‌ی حه‌وته‌می پێش زایین، یان له ئه‌شکه‌وتدا ده‌ژیان یاخود ڕووی هه‌ندێك کێویان داده‌تاشی و کۆشك و ته‌لاریان لێ درووست ده‌کرد. به‌ڵام له هه‌زاره‌ی حه‌وته‌مه‌وه گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاوو به‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌ژیانه‌ی کوردستانییه‌کان دێت، که قه‌واره‌ی ژیانی پێکه‌وه‌ژیانیان فراوانتر ده‌کات. له ئه‌نجام وازده‌هێنن له ڕاووکردن و شوێنی به‌رده‌وامی بۆ خۆیان درووست ده‌که‌ن و سه‌رقاڵ ده‌بن به کشتووکاڵ (له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌م پرۆسه‌یه نێوی 'شۆرشی کشتووکاڵی' لێ‌نرا) و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ڕ به‌خێوده‌که‌ن. بۆ ئه‌م شێوه‌ژیانه نوێیه باپیرانی کورد (بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی مرۆڤایه‌تی) گوند و دێ درووست ده‌که‌ن، که یه‌که‌م و ناودارترینیان دێی چه‌رمۆ- یه، که نزیك به شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵی ئێستا یه له هه‌رێمی کوردستان- عێراق.
ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که بۆ بیناسازی به‌کارده‌هێندران، که تا ئێستا له سرووشتی کوردستاندا ده‌ستده‌که‌ون، بریتیبوون له به‌رد یان خشت (تابووگی) ناوخۆیی (هه‌موو جۆره‌کانی له کوردستاندا هه‌ن)، خۆڵ، که بۆ له‌سه‌رنان و پتهوویی به‌رده‌کان به‌کارده‌هات ( به هه‌موو ڕه‌نگه‌کانییه‌وه، خاکی، سوور و زه‌رد) و کا (پاشماوه‌ی دره‌وی کشتووکاڵی). ئه‌مه‌شیان تێکه‌ڵی یه‌کتر ده‌کرد تا ده‌بوو به تێکه‌ڵه.
له هه‌رێمی کوردستان- عێراق چه‌نده‌ها شوێنه‌واری ناوداری مێژوویی هه‌ن، هه‌ندێکیان کۆنن و هه‌ندێکی تریشیان تا ڕاده‌یه‌ك نوێن، که شێوازی ته‌لارسازی ڕۆژهه‌ڵاتیی نایاب و دیمه‌نێکی قه‌شه‌نگ و دڵڕفێنیان هه‌یه. به‌لام به‌داخێکی زۆره‌وه، له سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ئه‌م شێوه بیناسازییه هیچ گۆڕنکارییه‌کی ئه‌وتۆی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه. ته‌نانه‌ت له کوردستاندا هیچ هه‌ولێك نه‌دراوه بۆ پێشخستنی زانستهکانی تایبه‌ت به شێوه‌ی بیناسازی ناوخۆیی کوردی و چۆنیه‌تی پێشخستنی بیناسازی ناوخۆیی نوێ. له جێی ئه‌مه، شێوه‌ی بیناسازی ڕۆژئاوایی کاری تێکردووه.
هه‌ندێك له ته‌لاره مێژووییه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر
قهلاَى هه‌ولێر
ئەم قەڵایە دێرینترین قەڵایە لە جیهاندا كە تا ئێستا ژیانی تێدا بەردەوام بێت. ئه‌م قه‌لایه دەكەوێتە ناو جەرگەی شاری هەولێره‌وه و 25 م لە رووی زەوی بەرزە. بەرزیی قەڵا لە سەر ئاستی رۆخی دەریا 431 م و رووبەرەكەی 110,000 م2. مێژووی درووست‌کردنی دەگەڕێتەوە بۆ 6000 ساڵ پ.ز. قەڵای هەولێر لە 506 خانوو و لە سێ گەڕەك پێكهاتووە: سەرای، تۆپخانە و تەكیە. خانووی چینی دەوڵەمەندەكان لە گەڕەكی سەرای قەڵا, بەهۆی بەكارهێنانی بناخەی باش و بەهێز، بۆ ماوەیەكی درێژ بەرگەی بارودۆخی سرووشت و رۆژگاری گرتووە. هاوكات نەخش و نیگاری زۆریان تێدا بەكارهێناوە، مۆزەخانە و شوینی كولتووری لەخۆ گرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی سەرنجی گەشتیاران بۆ لای خۆی رابكێشێت.
مزگه‌وتى قه‌ڵاى هه‌ولێر
مزگەوتی قەڵای هەولێر دەكەوێتە ناوەڕاستی قەڵا وه. مێژوونووس یاقوت حەمەوی لە كتێبی (معجم البلدان) لە ساڵی 1220 باسی ئەم مزگەوتەی كردووە، هەروەها مێژوونووسی هه‌ولێری ئه‌و سه‌رده‌مه، ئبن مستوفی، لە نووسینەكانیدا (تاریخ أربل) ناوی (مزگەوتی قەڵا)ی بۆ دیاریكردووە. ئەم مزگەوتە چەندین جار نۆژەن كراوەتەوە، بۆ نموونه له ساڵی 1719 – 1720، كە ئەم مێژووەش لەسەر مینبەرەكە نووسراوە.
منارەی چۆلی
ئه‌م مناره‌یه یەكێكە لە شوێنەوارە دێرینەكانی شاری هەولێر، که بە دووری 1 كم دەكەوێتە باشووری خۆرئاوای قەڵای هەولێر و بە منارەی (موزەفهریه) ناوبانگی دەركردووە. ئه‌م مناره‌یه لە ساڵی 1128 - 1238 لە سەردەمی سوڵتان مظفرالدین دروستكراوە و لە 2009 نۆژنكراوەتەوە. لەلایەن خەڵكی ناوچەكە بە منارەی چۆلی ناسراوە، چونكە كاتی خۆی لە شوێنێكی چۆڵدا بنیاتنراوە. بەرزییەكەی لە رووی زەوی 37 م، دوو دەرگەی بەسەركەوتنی هەیە ئیستا دەكەوێتە ناو پاركی گەشتیاری منارە وه.
هه‌ندێك له ته‌لاره مێژوهییهکانی پارێزگای سلێمانی
مزگه‌وتى گه‌وره
مزگەوتی گەورە دەكەوێتە ناو جەرگەی شاری سلێمانییەوە، لە لایەن ئیبراهیم پاشای بابان لە ساڵی 1785 دروستكراوە. لە بەر پیرۆزیی شوێنەكە، رۆژانە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتییان سەردانی دەكەن. مەزاری زانایان و پیاوانی ئایینی بە ناوبانگ وەك: كاك ئەحمەدی شێخ ، شێخ مەحمودی حەفید (مەلیكی كوردستان) لەگەڵ مەزارەكانی میرەكانی بابان و ریشسپیانی لە خۆگرتووە.
هەڵكۆڵدراوی قزقاپان
قزقاپان بە دووریی 50 كم دەكەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانی. لە دۆڵی چەمی رەزان لە نزیك ئەشكەوتی زەرزی هەڵكەوتووە. بە بەرزای 7 م لە چیاێك هەڵكۆڵدراوە، لە سالۆنێك و 3 ژوور و 3 گۆڕی لە بەرد هەڵكۆڵدراو پێكهاتووە. لە لای دەرەوەی ساڵۆنەكە چەند پەیكەر و هێما و نەخشە و نیگارێك هەڵكۆڵدراوە. مێژووی گۆڕەكانیش بۆ پاشاكانی سەردەمی ماددەكان، 650 ساڵ پێش زایین دەگەڕێنەوە.
قه‌ڵاى سارتكه
لە ناوچەی قەشقۆلی لە بەری سارتكە, قەڵاكە لە بەرزایەك بە بناری چیاكە دەڕوانێتە سەر رووبار و كەپرە گەشتیارییەكان. قەڵاكە لەلایەن میرمحەمەد (پاشای سۆران 1813-1837) دروستكراوە و ئیٍستا بەشێك لە ژوورەكان و دیوار و قوللەكانی قەڵاكە وەك شوێنەوار ماونەتەوە.
هه‌ندێك له ته‌لاره مێژوویه‌کانی پارێزگای دهۆك
مزگەوتی حاجی ئەحمەد
ئه‌م مزگه‌وته دەكەوێتە ناوەڕاستی شاری دهۆك، لە گەڕەكی شاخكێ. لە رووی رووبەرەوە گەورەترین مزگەوتی دهۆكە.
كەنیسەی مارت ئالاها
ئه‌م که‌نیسه‌یه كۆنترین كەنیسەیە لە دهۆك و دەكەوێتە نزیك سەرۆكایەتی زانكۆ له دهۆك
هه‌ندێك له ته‌لاره مێژووییه‌کانی گه‌رمیان
قەڵای شێروانە
قه‌ڵای شێروانه دەكەوێتە دەروازەی شاری كەلاره لە باشووری رۆژهەڵات. ئەم قەڵایە لەلایەن محەمەد پاشای جاف دروستكراوە. دیمەنێكی جوانی بە كەلار بەخشیوە. گەشتیارانێكی زۆر سەردانی دەكەن. پێكهاتووە لە ژێرزەمینێك و دوو نهۆم ژمارەیەك ژوور و ژوورێكی هەشت لا لە بەشی سەرەوەی پێكهاتووە.چوار قولەی ئیشگری هەیە، قەلاكە بە شێوەی ئەندازەی رێك‌وپێك دروستكراوە ئەم پاشایە قەڵاكەی بۆ جێی حەوانەوەی خۆی و وەك بنكەیەكی ئیداری بۆ بەڕێوەبردنی عەشیرەتەكەی بەكارهێناوە. لە ناو قەڵاكە, مۆزەخانەیەك دروستكراوە.
قەڵای پاشا (كۆشكی مەحمود پاشای جاف)
ئه‌م قه‌ڵایه دەكەوێتە گوندی (تازەدێ)، بە دووریی 9 كم لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری كەلار. ئەم شوێنەوارە كۆشكێكی دوو نهۆمییە و زیاتر لە كاروانسەرایەك دەچێت. ئه‌م كۆشکه لەلایەن مەحمود پاشای جاف دروستكراوە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1895. جگە لە ته‌لاره سەرەكییەكەی كۆشك، لای باكوورەوە ته‌لارێكی دیكەی لاكیشەیی هەیە كە پێدەچێت بۆ كۆگا و جێگەی تایبەتی ئەسپ و ئاژەڵی باربەر تەرخانكرابێت. لای باشوورەوە بینایەكی دیكەی بچووك هەیە كە پێكهاتووە لە چەند ژوورێك بە سەر بەرزاییەكەوە دروستكراوە.