سەرچاوەکانی ووزه
سه‌رچاوه‌کانی ووزه له کوردستان زۆرن، به تێکرایی بریتین له سامان و کانزا بنزهوییهکان. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که تا ئێستا به‌کارده‌هێندرێن به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی نه‌وت و گازن و به‌شێکی که‌میش که‌ڵك له کانزا دۆزراوه‌کان وه‌رده‌گیرێت.
سامانی نه‌وت و غاز
کوردستان سامانێکی زۆری هه‌یه له نه‌وت و گاز. به پێوانه‌ی پسپۆران نەوتی بنزه‌وی (یه‌ده‌گی) کوردستانی به 45 ملیارد بۆشکه (نزیکه‌ی 7.2 × 109 م3)) مه‌زەندە ده‌کرێت، به‌مه‌ش کوردستان به شه‌شه‌مین ووڵات له یه‌ده‌گی نه‌وتی له جیھان داده‌ندرێت. ده‌رهێنانی نه‌وت له ھەرێمی کوردستان لە ناوه‌ڕاستی 2007 ده‌ستی پێ‌کرد، له‌دوای ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و خاك و زه‌وییانه‌ی که رژێمی به‌عسی عێراقی ڕابووردوو له کوردی داگیر و زه‌وت کردبوون، له‌شاره‌کانی که‌رکووك و موسڵ، گه‌ڕانده‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
له ناوه‌ڕاست 2007 حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای له کۆمپانیا بیانییه‌کان کرد بۆ وه‌به‌رهینان له 40 کێڵگه‌ی نه‌وتی نوێ، به هیوای زیاترکردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ناوچه‌کانی هه‌رێم له چه‌ند ساڵانی داهاتوو بۆ پێنج توانای به‌رهه‌مهێنانی ئێستا، که نزیکه‌ی یه‌ك ملیۆن پۆشکه له ڕۆژێك (160.000 م3).
له کۆتایی 2011 کۆمپانیای ئه‌کسۆن به‌ره‌نگاری حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بووه‌وه، به‌وه‌ی که چه‌ند ڕێککه‌وتنێکی مۆر کرد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و گاز له شه‌ش کێڵگه له کوردستان. یه‌کێك له‌و ڕێککه‌وتنانه گه‌ڕان بوو به دوای نه‌وت و گاز له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له ڕۆژهه‌ڵاتی که‌رکوك، که زۆرترین نه‌وت و گازی تێدایه. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی فێدرالی هه‌ره‌شه‌ی لێبکات به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنه‌کانی سه‌باره‌ت به کێڵگه‌کانی خوارووی عێراق، که گه‌وره‌ترینیان پرۆژه‌ی ڕۆژئاوای گورنه بوو. له وه‌ڵامدا کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن خۆکێشانه‌وه‌ی خۆی له‌م پرۆژه‌وه بڵاوکرده‌وه و تواناکانی خۆی بۆ ڕێککه‌وتنه‌کانی له‌که‌ڵ کوردستان به‌گه‌ڕخست.
له‌پاڵ نه‌وت کوردستان سامانی بنزه‌وی گازیشی زۆره، که ڕێژه‌که‌ی ئه‌و گازه‌ی که له‌گه‌ڵ نه‌وته زۆرتره له 2.800 م3 (100 × 1012 پای سێجا). ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که ئێستا له کوردستاندا کارده‌که‌ن له بوواره‌کانی گه‌ڕان و ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز بریتین له کۆمپانیای ئیكسون مۆبیل، تۆتال، شێفرۆن، تاليسمان ووزه، گاز پرۆمی روسی، گێنهل ووزه، هه‌نت ئۆيل، گۆلف كيستون بترۆلیۆم، ماراسۆن ئۆيل و دانا غاز.
سامانی کانزا‌کان
ناوچه‌کانی کوردستان چه‌نده‌ها کانزای جۆراوجۆری بنزەویان تێدایه. ئه‌مانه هه‌تا ئێستا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌وت و غاز، بایه‌خێکی زۆریان پێنه‌دراوه و بۆیه به‌دوایدا نه‌گه‌ڕاون. ئه‌م کانزایانه، ئه‌وه‌نده‌ی تا ئێستا له هه‌رێمی کوردستاندا دۆزرابێتنه‌وه، بریتین به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له به‌ردی گۆگرد، که گه‌وره‌ترین سه‌رچاوەی ئه‌م کانزایه له جیھاندا که‌وتۆته باشووری ڕۆژھه‌ڵاتی شاری ھەولێر. به شێوه‌یه‌کی که‌میش، به به‌راورد له‌گه‌ڵ گۆگرد، له کوردستاندا خه‌ڵووز، ئاسن، مس، زێڕ، به‌ردی کاڵس (که بۆ درووست‌کردنی چیمه‌نتۆ به‌کاردێت)، مه‌رمه‌ڕ و زینك هه‌ن.