راپۆرتی زانیاری به ژماره له باره‌ى گه‌شتيارى هه‌رێمى كوردستان
له پێناو زياتر خزمه‌تكردنى كه‌رتى گه‌شتوگوزار و گه‌ياندنى زانيارى له باره‌ى كه‌رتى گه‌شتيارى به راگه‌ياندنه‌كان و هاوڵاتيان ئه‌م راپۆرته‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌ين.
دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێم دوای ئامادەكردنی ماستەر پلانی گه‌شتیاری و دارشتنی پلانی سترتیژی تاكو ساڵی ٢٠٢٥ كە راپۆرتێكی ١٧٠ لاپەرە و ١٤ راپۆرتی پاشكۆ لە خۆ دەگرێت٬ زانیاری لە بارەی هەموو لایەنێكی گه‌شتیاری لە خۆگرتووە و نه‌خشه رێگاى په‌ره‌پێدانى كه‌رت گه‌شتيارى هه‌رێمى كوردستانه، قوتابيان و خوێندكارانى ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌توانن بۆ نامه‌كانيان سودى لێوه‌ربگرن ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش چه‌ند زانياري ديكه‌ش ده‌خه‌ينه به‌رده‌ستى به‌رێزتان.
شوێنه‌كانى گەشتیاری به ژماره
زیاتر له (3,500) شوێنه‌وار هه‌یه كه زیاتر له 40 شوێنه‌وار بۆ گه‌شتیاری شیاون، هه‌ندێكیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆر ده‌گه‌مه‌نن وه‌ك: ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر،گوندى بێستانه‌سور، گوندی چه‌رمۆ، قه‌ڵای هه‌ولێر، ئه‌شكه‌وتی قسقاپان ...هتد كه له رێبه‌رە گه‌شتیاریه‌كان زانیاریمان لە بارەیان بڵاوكردۆتەوە.
زیاتر له 17 تاڤگه‌ی گه‌شتیاری هه‌یه كه به‌شێكیان خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین كراوه بوونه‌ته پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری، زیاتر له 60 شوێنی سروشتی و ژینگەیی هه‌یه كه هه‌ندێكیان پرۆژه‌ی سه‌رده‌میی لێ دروست كراوه. 22 شوێنی پیرۆزی ئاینی هه‌یه كه ڕێبەرمان بۆیان دروست كردوو. زیاتر له 15 مۆزه‌خانه‌ی جۆراو جۆرهه‌یه، 4 ته‌له‌فریك و ده‌یان جۆر یاری له كۆمه‌ڵگا گه‌شتیاریه‌كان هه‌یه، ده‌یان رووبار‌و ( 5 ) به‌نداوی ئاوگڵدانه‌وه هه‌یه، چه‌ندان ئه‌شكه‌وتی مێژوویی و سروشتی كه دیمه‌نی ناوه‌وه‌یان زۆر سه‌رنج ڕاكێشە هه‌یه كه 14 يان له رێبه‌رى گه‌شتيارى تۆمار كراون، زیاتر له 16 كانیاوی ده‌رماناوی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌یە كەهەندێكیان خزمەتگوزاریان هەیە٬ زياتر له 10مه‌له‌وانگه‌ى كراوه و داخراو له شاره گه‌وره‌كان هه‌يه، زياتر له 15 پاركی گه‌شتیاری له شاره گه‌وره‌كان هه‌یه، كه سه‌رجه‌ميان ده‌كاته زياتر له 230 شوێنى گه‌شتيارى، زیاتر له 575 هوتێل و 300 موتێل و 75 گوندی گه‌شتیاری و 1802 رێستۆرانت و كافی هه‌یه. هه‌ندێك له شاره‌كان میوانخانه و مه‌له‌وانگه‌یان هه‌یه. به تێكراى شوێنى خزمه‌تگوزارى مانه‌وه و سروشتى و كولتوريه‌كان كه ئاماژه‌مان بۆ كرد زياتر له 2هه‌زار و 900 شوێن هه‌يه.
جوگرافیای هەرێم:
له ڕێبەرەكان به‌روونی باسی جوگرافیا‌و مێژووی هه‌رێم كراوه‌٬ به‌رزترین تاڤگه‌ی ئاو 32 م به‌رزه، به‌رزترین چیای هه‌رێمی كوردستان 3607 م له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه كه چیای هه‌ڵگورده، لە شارەكانی هەرێمی كوردستان پله‌ی گه‌رما له هاوین له شاره‌كان ده‌گاته 45 پله و له‌زستان ده‌گاته سفر. له ناوچه چیاكان پله‌ی گه‌رما له هاوین ده‌گاته 35 و له زستان ده‌گاته 10 پله‌ی خوار سفر. لە چیایی سەكران و هه‌ڵگورد پله‌ی گه‌رما له هاوین ده‌گاته 20 پلە و لە زستان خوار 15 پلە ژێر سفر.
هۆیه‌كانی گواستنه‌وه:
رێگای سەرەكی نێوان شاره‌كان دوو سایده، دوو فرۆكه‌خانه هه‌یه و سێیه‌م له دروست كردن دایه، 300 كۆمپانیایی گه‌شتیاری و نووسینگه هه‌یه، هه‌ندێك كۆمپانیا پاس و ئوتومبێلی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیارانی هه‌یه.
كواليتى و ئه‌ستێره‌كان:
زیاتر له ١٧ میوانخانه‌ی پێنچ ئه‌ستێره و زیاتر له ٥٠ میوانخانەی چوار ئه‌ستێره و ٨٥ سێ ئه‌ستێره و ٧٥ كۆمه‌ڵگای گه‌شتیاری هه‌یه، له هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگای گه‌شتیاری له ناوچه چیاكان شوێنی مانه‌وه‌ی پێنچ ئه‌ستێره هه‌یه وه‌ك: كۆمەلگای گه‌شتیاری چیای كۆره‌ك و پانكی گه‌شتیاری له رواندز، چاڤی گەشتیاری و دووكان له سلێمانی، سه‌رسه‌نگ و ئامێدی له دهۆك.
خزمه‌تگوزاری رێبه‌رو رێگا نیشاندان به بێبه‌رامبه‌ر
مالپه‌ری تایبه‌ت به گه‌شتوگوزار (www.bot.gov.krd ) به پێنچ زمان٬ فه‌یسبوك به پێنچ زمان Gbot.krg ، الهیئه العامه للسیاحه. ئه‌پلیكه‌یشنی سه‌ر مۆبایل (دلیل ئه‌لكترۆنی سیاحی ) دلیل كوردستان به 5 زمان ( Kurdistan Guide)بەبێ بەرامبەر . نە خشەی ئەلكترۆنی.
رێبه‌ری گه‌شتیاری به زمانەكانی ( كوردی، عه‌ره‌بی، ئیگلیزی، توركی، فارسی ، فه‌ره‌نسى) هەیە و بەزمانی ئه‌لمانی له ژێر ئاماده‌كردن دايه.
نه‌خشه‌ی جۆراوو جۆرى گه‌شتياري هه‌يه ، برۆشه‌ر به زمانى ئينگليزى و بۆ عه‌ره‌بى به جيا بۆ 18 شارۆچكه‌ى كوردستان هه‌يه، برۆشه‌ر به زمانى فارسى و توركى به‌جيا كه 20 شوێنى كوردستان له خۆ گرتوه و بۆ گروپى گه‌شتيارى دروست كراوه هه‌يه.
فیلمی گه‌شتیاری به 3 زمان ( كوردی، عه‌ره‌بی، ئیگلیزی ) ، 6 جۆر كورته فليم له‌سه‌ر 6 جۆرى گه‌شتيارى هه‌يه.
بۆ گه‌یشتن به كوردستان سه‌ردانی مالپه‌ری گه‌شتوگوزار بكه‌ن یان ئه‌پلیكه‌یشنی سه‌ر مۆبایل به كاربهێنه.
یان به‌رنامه‌ی ( Sygic ) دابه‌زینه سه‌ر مۆبایل یان ئامێری نه‌ڤه‌گه‌یشن له بازاڕ ده‌كڕدرێت كه به شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی رێگا گه‌شتیاریه‌كان پیشانی گه‌شتیار ده‌دات كه به 27 زمانی جیهانیه.
هه‌روه‌ها گه‌شتیار ده‌توانێ به شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی شوێن له هوتێل بگرێت بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ردانی مالپه‌ری جیهانی بوكینگ بكات كه 72 میوانخانه‌ی تێدا هه‌یه. هه‌روه‌ها له رێگاى ئه‌پلیكه‌یشنی گه‌شتیاری سه‌رمۆبائیل (Kurdistan Guide)ده‌توانرێ به ئیمێل و به ژماره‌ى ته‌له‌فۆن و مۆبایل په‌یوه‌ندی به‌سه‌رجه‌م هوتێله‌كانی كوردستان بكرێت.
رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران
له‌ساڵی 2007 ژمارەی گەشتیاران 377 هه‌زار گه‌شتیار بوو٬ له ساڵی 2013 گه‌یشته 3 ملیۆن گه‌شتیار، تێكراى رێژه‌ى گه‌شتيارى ساڵانه له 30% به‌رز بۆته‌وه، به‌ڵام دواى هاتنى داعش رێژه‌كه دابه‌زيوه. 2014 له 60% دابه‌زى.
سەبارەت بە پلانی كورت خایەنی حكومەت بۆ پێشخستنی گەشتوگوزار
پلانى تايبه‌ت بۆ ده‌رباز بوون له قه‌يرانى بودجه و له هاتنى داعش و كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌ريه‌كانى دارژراوه.
هەر بەرێوەبەرایەتیەك لە دیوانی دەستە بەپشت بەستن بە پلانی ستراتیژی دەستە پلانی ساڵانەی چالاكیەكان و جێبەجێ كردنی ماستەر پلان دادەرێژێت.
به‌هيواى سه‌ركه‌وت بۆ هه‌مو لايه‌ك
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزار