چوارەمین کۆڕبەندی عومرەی عێراق لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو

گەلاوێژ 20, 2026

بە ئامادەبوونی نوێنەرانی گەشتوگوزار، چوارەمین کۆڕبەندی عومرەی عێراق لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو کە تیایدا زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیای حەج و عومرەی شانشینی سعوودیە و ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆمپانیاکانی گەشتیاری و حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بەشدار بوون.

لە میانی کۆڕبەندەکەدا، بەڕێوەبەری کاروباری گەشتیاری بەناوی دەستەی گەشتوگوزارەوە وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر بنەما بەهێزەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری گەشتوگوزاری ئایینیدا، هاوکات هانی کۆمپانیا بەشداربووەکانی دا بۆ هێنانی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان.

شایەنی باسە ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆڕبەندە بریتی بوو لە دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان کۆمپانیاکانی هەردوولا و زیاتر ناساندنی کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان.