سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار بەشداری لە ڕێوڕەسمی گۆڕینی ناوی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەکات

گەلاوێژ 20, 2026

رۆژی سێشەممە، ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٦، ژوان سابیر، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی فەرمیی گۆڕینی ناوی “فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی” بۆ “فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی”.

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەری سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵای حکومی و دبلۆماتکاران، بەڕێوەچوو.

شایەنی باسە فڕۆکەخانەکان رۆڵێکی گرنگیان لە گەشەپێدانی ئابووری و ڕاکێشانی گەشتیاراندا هەیە لە جیهان. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، وەک دەروازەیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان بەڕووی جیهاندا دەمێنێتەوە و، فاکتەرێکی بەهێز دەبێت بۆ بەهێزبوونی جموجۆڵی گەشتیاری و ئاسان گەیشتنی گەشتیارانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان و ئاشنا بوونیان بە سرووشت، کلتور و شوێنە گەشتیارییەکان.