سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بانگهێشتی شاری ئەسفەهانی ئێرانی دەكرێت
امل جلال سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری كوردستان لە دیوانی دەستە پێشوازی لە كونسولی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری كرد سەرەتا سەر كونسولی ئێران پیرۆز بایی لە خاتوو امل جلال سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزار كرد و لە دانیشتنەكەدا باس لە قەیرانی كۆرۆنا و كۆتایی هاتنی كێشەكانی كۆرۆنا و هەماهەنگی نێوان دەستەی گشتی گەشتوگوزار و پارێزگای اصفهان و ئاڵوگۆڕی شاندی نێوان كوردستان كرا . هەروەها لەم دیدارەدا باس لەنزیكی و هاوبەشی كەلتوری و فەرهەنگی نێوان كوردستان و ئێران و گرنگی سەردانی سەرۆكی دەستەو شاندی یاوەری بۆ اصفهان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ایران كرا .لە تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە سوپاسی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا بۆ دروستكردنی پەیوەندی نێوان دەستەی گشتی گەشتوگوزار و گەشت و گوزاری ئیران و شاری اصفهان و شیراز .هەر لە كۆبونەوەیەدا باس لە پێكەوەژیانی ئاینەكان لە كوردستان و هەبونی چەندین شوێنی پیرۆزی ئاینی لە كوردستان و شوێنی سەرنج راكێشی گەشتیاری لە كوردستان و پێشخستنی پیشەی كاری دەستی لە كوردستان و دانانی سەنتەرێك بۆ راهێنانی ئافرەتانی كوردستان لەسەر چۆنێتی پەرەپێدانی كاری دەستی و فێركردن و هاوكاریكردنی ئارەزومەندانی خەڵكی كوردستان و ئاسانكاری بۆ كۆمپانیاكانی گەشتیاری و ئاڵوگۆڕی گروپاتی گەشتیاری نێوان هەردولا كرا . هەروەها باس لە چۆنێتی پەرە پێدانی گەشتیاری چارەسەری سروشتی بەتایبەتی ئاوە كانزایەكان . لەلایەكی دیكەوە باس لە چۆنێتی سود وەرگرتن لە شارەزایی پسپۆڕانی شوێنەواری ئێرانی كرا بۆ خزمەتكردنی شوێنەوارەكانی كوردستان . هەر لەم دانیشتنەدا باس لە خوێندنی پلە باڵا لە بواری گەشتیاری بۆ قوتابیانی كوردستان و دابینكردنی چەند كورسیەك بۆ ئارەزومەندانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە بواری گەشتیاری . هەروەها باس لە هەڵگرتنی فیزای ئێرانی لەسەر گەشتیاری كوردستان . كردنەوەی هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان كوردستان و اصفهان . لە كۆتایی بانگهێشت نامەی فەرمی لەلایەن كونسولی ئێرانی رادەستی سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزار کرد بۆ سەردانی كردنی وڵاتی ئێران .