دەستەی گشتی گەشتوگوزار 8ى مارسی رۆژی جيهانی ژنان و ئافره‌تانی پیرۆز راگرت
ئەمڕۆ ٨ی مارس، ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە هۆڵی زیوەری دەستەی گەستوگوزار بەئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەران پەیامی پیرۆزبای رۆژی ٨ی مارسی ئاراستەی ژنان و ئافرەتان بە گشتی و بە تایبەتی فەرمانبەرانی دەستەی گەشتوگوزار کرد، هیوای نوێ بوونەوە ژیان و خەباتی بە گوڕ و تینێکی نوێ بۆ خواستن، داوای کرد هەموو لایەک رێز لە مافی بەرامبەری بگرێت. تیشکی خستە سەر ماف و ئەرکی تاکەکان.
............
ڕۆژی ٨ی مارس
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له ساڵى 1975 به‌فه‌رمى بڕيارى دا، رۆژى 8ى ئادار له هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژى جيهانیی ئافره‌تان بناسێنێت له‌پێناو يه‌كسانى له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زى نێر و مێ و به‌ديهێنانى ئاشتی و گه‌شه‌ى مرۆيى بۆ گشت ئافره‌تان.
.........
ئافرەتی كورد به درێژایی مێژوو بۆ گه‌يشتن به مافه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌ی تێكۆشاوه، هه‌ميشه هاوتا و هاوشانی پیاو بووه و ئەرک و خەمی قورسی شۆڕش و بەرخوهدانەکانیان کەوتووەتە ئەستۆ، هەموو كات بەشدارێکی کارای خەباتی رزگاریخوازی گەل و نیشتمانەکەیان بوون.
ژنی کورد، هه‌رده‌م شانبەشانی پیاوان خەباتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و ئازاديی و دیموکراسی بووە، سەرمەشق و خەباتکار بوون.
لەم رۆژەدا، سەری رێز و نەوازش بۆ رۆحی بەرزەفڕی ژانانی خەباتگێڕ و تەواوی شەهیدانی كورد و کوردستان دادەنەوێنین.