سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار پێشوازی لە دادوەر رزگار حمەدەمین کرد
ئەمڕۆ ٣٧ـ١ـ٢٠٢١ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار لە دیوانی دەستە بە ئامادەبوونی چەند بەرێوەبەرێکی گەشتوگوزار پێشوازی لە گەورە دادوەری عێراق و کوردستان دادوەر رزگار محەمەدەمین و شاندی یاوەری کرد.
دوای پێشوازی و دانیشتن تیشک خرایە سەر رەشنووسی یاسای گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار کورتەباسێکی رەوشی گەشتوگوزار و پێویستی کارکردن بۆ پەرەپێدانی کرد و هەبوونی بۆشای یاسا بۆ گەشتوگوزار خستەڕوو، دەرکردنی یاسای بۆ پێشخستنی گەشتوگوزار بە بابەتێکی گرنگ زانی و ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ لێژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەشتوگوزاری پەرلەمان و لایەنە پەیوەندارەکان لە هەوڵی چڕدان بۆ بەهێزکردنی رەشنووسی یاسایەکە، بۆیە لە ئایندەیەکی نزیک وۆرک شۆپێک بۆ گفتوگۆ کردن و رێکخستنی یاساکا بە بەشداری کەسانی شارەزا ئامادە دەکەن.
دادوەر رزگار حمەدەمین کە دادوەری دادگایکردنی دۆسیەی سەدام حسێنی کردوە، ئامادەی خۆی و هاورێکانی بۆ بەشداری و بۆ هاوکاری و پشتگیری دەرکردنی یاسای گەشتوگوزار دەربڕی، دواتر چەند پێشنیازێکی گرنگی بۆ دەوڵەمەندکردنی یاساکە خستەڕوو.