كۆنفرانسى كۆمه‌ڵه‌ى ميوانخانه و چێشتخانه‌كان

پووشپەڕ 15, 2015
ئه‌مرۆ له ژێر سه‌رپه‌رشتى وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شت وگوزار و به ئاماده‌بوونى پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شت وگوزار و بهريوهبهرانى گشتى گه‌شت وگوزار و نوێنه‌رى ژماره‌يه‌ك وه‌زاره‌ت و ژماره‌يه‌ك خاوه‌ن ميوانخانه به دروشمى كێ به‌رپرسه له كه‌رتى گه‌شت وگوزار له هه‌رێمى كوردستان كۆمه‌ڵه‌ى ميوانخانه و چێشتخانه‌كانى كوردستان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه و گرفته‌كانيان به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى كه‌رتى حكومه‌ت سازكرد. له وتارى پاريزگارى هه‌ولێر و ده‌سته‌ى گه‌شت وگوزار و كۆمه‌ڵه‌ى ميوانخانهكان كۆمه‌لێك كێشه‌ى ميوانخانهكان خرايه روو، هه‌موو لايه‌ك ئاماده‌ى بۆ هاوكارى كه‌رتى تايبه‌ت ده‌ربڕى ، دواى گفتوگۆيه‌كى كراوه ، برياردرا كێشه‌كان و راسپارده‌كانى كۆنفرانس به فه‌رمى بدرێن به لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان.











