وڵاتی ئێران و هەرێمی كوردستان بەرنامە دادەرێژن بۆ كارئاسانی گروپی گەشتیاری

بانەمەڕ 25, 2015

ئەمرۆ كونسلی گشتی ئێران لە هەرێمی كوردستان مرتزای عبادی و شاندێكی كونسلخانە و بەرێوەبەری گشتی پەیوەندیەكانی حكوومەتی هەرێم لەگەل وڵاتی ئێران سەردانی دەستەی گشتی گەشت و گوزاریان كرد و لە لایەن سەرۆكی دەستەی گشتی گەشت و گوزار مەولەوی جەبار و ژمارەیەك بەرێوەبەری دیوانی دەستە پێشوازی كران.
لە ئەنجامی دیداری هاوبەشدا گرنگی كەرتی گەشتیاری بۆ هەردوو وڵات خرایەروو و باس لە شوێنە گرنگەكانی گەشتیاری و كولتووری هاوبەش و هاوسێیەتی و پتەوكردنی پەیوەندی گەشتیاری هەردوو لا جەختی لەسەر كرایەوە. 
دیداری كۆمپانیاكانی گەشتیاری كە لە 25/4 كە لەلایەن دەستەی گشتی گەشت وگوزار لە تاران بۆ مەبەستی هێنانی گروپی گەشتیاری ساز دەكرێ خرایە گفتوگۆ. كونسلی ئێران لە هەرێم ئامادەی بۆ كارئاسانی دیدارەكی تاران پیشان داو و بەرنامەی پێویست بۆ كاری هاوبەش دارژرا. 
لەبڕگەیەكی تردا بەرنامە خرایە روو بۆ سەردانی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان لە ئایندا بۆ وڵاتی ئێران ، بۆ سازدانی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای گەشتیاری ئێران. هەروەها جەخت كرایەوە لەسەر چالاكی هاوبەش و كارئاسانی هاوبەش بۆ هێنانی گروپی گەشتیاری و بردنی گروپی گەشتیاری .