رێكخراوى دۆستايه‌تى جيهانى كوردى خه‌ڵات ده‌به‌خشێته‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ی گشتی گەشت و گوزار

خاکەلێوە 24, 2015

رێكخراوى دۆستايه‌تى جيهانى كوردى كه‌ لايه‌ن چه‌ند كه‌سێكى بيانى و كوردستانى له‌نه‌رويج دامه‌زاوه‌ هه‌وڵده‌دات كورد و كولتووره‌كه‌ى زياتر به‌ جيهان بناسێنێت و دۆست و پاڵپشتى بۆ كورد كۆبكاته‌وه‌، وه‌ك پرۆژه‌ى يه‌كه‌مى رێكخراوه‌كه‌ش نووسينى په‌رتوكێكه‌ به‌ زمانى نه‌رويجى و ئينگليزى به‌ ناوى كوردستانى رابردو و ئێستا و داهاتوو ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانى باشوورى كوردستانيان كردووه‌ و چه‌ند كه‌سايه‌تيه‌كيان بۆ گفتوگۆ و وه‌رگرتنى زانيارى ده‌ستنيشان كردووه‌، كه‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزار مه‌وله‌وى جه‌بار يه‌كێكه‌ له‌م كه‌سانه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ رووى گه‌شتيارى زۆرترين زانيار له‌م په‌رتووكه‌ تۆمار بكه‌ن، به‌ هۆى ره‌زامه‌ندى سه‌رۆكى ده‌سته‌ بۆ بيرۆكه‌ى پرۆژه‌كه‌ش خه‌ڵاتێكيان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ كرد. ستافه‌كه‌ به‌ڵێنيدا كه‌ كار بۆ ناساندنى لايه‌نى گه‌شتيارى و هێنانى گه‌شتيار بۆ كوردستان بكات. 
جێگاى ئاماژه‌يه‌ كه‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ لايه‌ن عارف باوەجانی سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها يان گريگەرسن و تورە ويهەلمەسەن و كارل هەينز شگاگويلەر ئه‌ندامى شانده‌كه‌بوون.