هه‌ولێك بۆ هێنانى گروپاتى گه‌شتيارى

ئه‌مرۆ كۆمپانياكانى گه‌شتيارى له وڵاتى توركيا و ئيران و خوار و ناوه‌راست بۆ كۆربه‌ندى كۆمانياكانى گه‌شتيارى هاتبوونه هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى پارێزگاى هه‌ولێريان كرد، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به‌سه‌رپه‌رشتى پارێزگارى هه‌ولێر و ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شت وگوزار و جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له به‌رێوه‌به‌رانى ده‌سته‌ى گه‌شت وگوزار و پاريزگاى هه‌ولێر، هێنانى گروپاتى گه‌شتيارى بۆ هه‌رێمى كوردستان به گشتى و پاريزگاى هه‌ولێر به تايبه‌تى خرايهروو. هه‌موو لايه‌ك كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێويسته گروپاتى گه‌شتيارى بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان له پێناو جوڵانه‌وه‌ى بازار و بوژانه‌وه‌ى ئابوورى، بۆ ئه‌مه‌ش پيشتر رێوينى هێنان و كارئاسانى له لايه ن كۆمپانياكان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل يه‌كه ئيداريهكان جێبه‌جێ كرابێت و كاريگه‌رى سلبى له‌سه‌ر هه‌رێم نه‌بێت











