یەكێكە لە گوندە سەرنج راكێشەكانی كوردستان دەكەوێتە بناری چیای رەشكی یەوە, 105 كم لە شاری سلێمانیەوە دوورە, سەربە ناحیەی بنگرد و قەزای دووكانە, لە نزیكەی 20ماڵ پێك هاتووە و خوێندنگە و بنكەی تەندروستی تێدایە, گوندەكە رێژەیەكی زۆر رەز و گوێز و هەناری تێدایە, هەروەها لە ناو لادێكەدا مەزاری كهسێكى تێدایە كە بە (ئیمام عەبباس) ناسراوە.