45 كۆمپانیای گەشتیاری، گەشتیار بۆ كوردستان دێنن

گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت 45 كۆمپانیای عێراقی و لوبنانی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیار به‌ره‌و شوێنه گه‌شتیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێنن.
(نادر ڕۆستی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ماوه‌ی سێ ڕۆژە ٣٢ كۆمپانیای عێراقی و ١٣ كۆمپانیای لوبنانی بۆ بینینی سەیرانگەکانی کوردستان هاتوونه‌تە هەرێمی كوردستان و، گەشتوگوزاری سۆرانیش گەشتێکی بۆیان ڕێک خستووە بیانباتە سەیرانگەکان؛ دیارە بۆ ئەوە هاتوونە بەرنامەیەکی وا دابڕێژن گەشتیاران بەرەو هەرێمی كوردستان ڕابکێشن."
(ڕۆستی) ڕاشیگه‌یاند: "ئەم چالاكییە بەرهنجامی كۆنفرانسی كۆمپانیاكانی گەشتیارییە كە لە ١٩ و ٢٠ ئازاری ئه‌مساڵ لە لایەن دەستەی گەشتوگوزار لە هەولێر ساز كرابوو، بۆیه گەشتی كۆمپانیاكان ئەمڕۆ بۆ كۆرەك و ڕواندز و ئەو ناوچانە بەردەوامە و، شوێنه گەشتیارییەکانی دەڤەری سۆران، خەرجی ئەو کارەی کێشاوە."











