یەکەم وۆرکشۆپی دەوڵەمەندکردنی رەشنووسی یاسای پەرەپێدانی گەشتوگوزار بەرێوەچوو

ڕەشەمێ 15, 2021

لە شاری هەولێر یەکەم وۆرکشۆپی دەوڵەمەند کردنی رەشنووسی یاسای پەرەپێدانی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری زۆربەی وەزارەتەکان و ژمارەیەک دادوەر و ژمارەیەک مامۆستای شارەزای زانکۆ و ژمارەیەک وەبەرهێنەر و راوێژکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەرێوەبەرانی گشتی گەشتوگوزاری شارەکان و بەرێوەبەرانی دیوانی دەستە لە لایەن دەستەی گەشتوگوزار رێکخرا.

سەرەتا سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئەمەل جەلال وتەیەکی کورتی پێشکەش کردو باسی گرنگی رەشنووسە ئامادەکراوەکەی کرد، ئەماژەی بە پێویستی یاسا بۆ گەشتوگوزاری هەرێم کرد و ئاماژەی بە پاڵپشتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و لێژنەی پەرلەمان و لایەنەکان دا کە مەبەستیانە یاساکە دەربچێ و کاریان بۆی کردوە.

دواتر ماددە و بڕگەکانی یاساکە خوێندرانەوە و لە لایەن ئامادەبووان دەست بە گفتوگۆ کرا و تێبینیەکنیان خستەڕوو.