گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان و وڵاتی جۆرجیا پەرە بە پەیوەندیەكانیان دەدەن

گەلاوێژ 27, 2015

رێكەوتی 27/7/2015 سەرۆكی دەستەی گشتی گەشت و گوزار پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی گەشت و گوزاری جۆرجیا و كۆمپانیای ستار (ئێر لاین) كرد.
لە دانیشتنەكە باس لە چۆنیەتی  هەماهەنگی و هاوكاری نێوان گەشت و گوزاری كوردستان و جۆرجیا كرا هەروەها ئاماژە بە چۆنیەتی ئەنجامدانی هەفتەی گەشت و گوزاری كوردستان و جۆرجیا و ئاڵوگۆری گەشتیار لە نێوان هەردوولا ئاسانكاری بۆ وەرگرتنی و پێدانی فیزا بە هاوڵاتیانی جۆرجیا كرد.
شایانی ئاماژە پێكردنە لەم كۆبونەوەیەدا هەریەكە لە بەرێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری هەولێر و بەرێوەبەری پەیوەندیەكان و ڕاگەیاندن و بە بازاڕكردنی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری كوردستان ئامادەبوون.