گەشت و گوزاری سلێمانی پلەی یەكەمی بەدەست ھێنا

بەفرانبار 18, 2019

 لەمیانی بەسەركردنەوەی وەزیری شارەوانی وگەشتوگوزاری ھەرێم بۆ شاری سلێمانی، به‌ڕێز مەولەوی جەبار سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم ڕایگەیاند لە پلەبەندی ساڵانەی چالاكترین بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكانی سەر بە دەستەمان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی پلەی یەكەمی لە ڕیزبەندی چالاكترین بەڕێوەبەرایەتیەكان لە ڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكانەوە تۆمار كردوە بۆ ئەو مەبەستە وەزیری شارەوانی وسەرۆكی دەستە ئەم ھەڵسەنگاندنەیان بەخاڵێكی گەشی ڕووی بواری گەشتیاری دانا.