کۆربه‌ندی کۆمپانیاکانی گه‌شت وگوزار بۆ هێنانى گه‌شتيار

خاکەلێوە 15, 2015

به‌ ئاماده‌بوون و سه‌رپه‌رشتى وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شت وگوزار و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شت وگوزار و به‌رێوه‌به‌رى گشتى گه‌شت وگوزارى هه‌ولێر و نوێنه‌رى ئاسايشى هه‌ولێر و كۆمپانيا گه‌شتيارييه‌كانى عێراق و ئێران و توركيا و هه‌رێمى كوردستان و مێوانخانه‌ و ريستۆرانته‌كانى كوردستان و به‌رێوه‌به‌رانى گه‌شت وگوزار له‌ ديوانى ده‌سته‌ و شارو شارۆچكه‌كان و نوێنه‌رى چه‌ندان شوێنى گه‌شتيارى و ژماره‌يه‌كى زۆرى راگه‌ياندن. ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت وگوزار له‌ ژێر دروشمی ( گه‌شتیار سه‌رچاوه‌ی داهات و بووژانه‌وه‌ی ئابووریه‌) کۆربه‌ندێک بۆ کۆمپانیاکانی گه‌شتیار له‌ شاری هه‌ولێر ساز كرد. دواى گفتوگۆيه‌كى زۆر و يه‌كترى ناسين و رێكه‌وتن بۆ دروستكردنى گروپاتى گه‌شتيارى و هێنانيان بۆ كوردستان ، گه‌شتێكى مه‌يدانى بۆ ميوانه‌كان بۆ شوێنه‌ گه‌شتياريه‌كان رێكخرا بۆ ئه‌وه‌ى واقعى كوردستان به‌ چاوى خۆيان ببينن، ئامانجی سه‌ره‌کیش رێکخستنی گروپاتی گه‌شتیاریه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌ شێوه‌یه‌ک بێت کاریگه‌ری باشی له‌ سه‌ر بوژانه‌وه‌ی به‌شێکی ئابووری هه‌بێت و کاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر ئه‌مرۆی کوردستان نه‌بێت.