کۆبوونەوەی ژمارە ٣٩ی ئەنجومەنی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بەڕێوەچوو
سەرماوەز 14, 2019
ئەمڕۆ ١٣ی تشرینی دووەم لە دیوانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستە و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی : ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، شوێنەوار) و بەڕێوەبەری کارگێڕی و یاسا و وتەبێژی دەستە کۆبوونەوەکە سازکرا، لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێکی گەشتیاری و شوێنەواری کرا و چەند بڕیارێک و ڕاسپاردەیەک بۆ چارەسەری کێشە و بابەتەکانی کۆبوونەوە دەکرا، وەک ئامادەکاری بکرێ بۆ گەشتیاری زستانە. داڕشتنی پلانی کارپێکردنی ساڵی ٢٠٢٠. چارەسەرکردنی کێشەی پڕۆژەکان کە لەسەر زەوی بێ تاپۆ کراون. دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووانی گەشتوگوزار بە پشت بەستن بەو پلانەی لە دەستەی گشتی گەشتوگوزار دانراوە. دراسەکردنی کردنەوەی مۆزەخانەکان لە ڕۆژانی پشوو و دوای دەوامی فەرمی. ڕێگە خۆشکردندن بۆ وەبەرهێنان لە شوێنەوارەکان و بە گەشتیاری کردنیان.