پاراستنى سه‌يرانگه‌كان له‌ توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستيدا

بانەمەڕ 1, 2015

ئه‌مرۆ ئه‌حمه‌د فتح الله‌ ئه‌حمه‌د سمينارێكى له‌ باره‌ى توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌ پاراستنى ژينگه‌ى سه‌يرانگه‌كان و چۆنيه‌تى ئيداره‌كردنى خاشاك بۆ ژماره‌يه‌ك به‌رێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌ر له‌ ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزار پێشكه‌ش كرد.
كاك ئه‌حمه‌د ماسته‌رى له‌ كارگێرى گشتى و راهێنه‌ر له‌ بوارى په‌ره‌پێدانى مرۆيى هه‌يه‌ و له‌ ساڵى 2012 ده‌ستى به‌ توێژينه‌وه‌كە‌ ى كرد و ئه‌مساڵ ته‌واى كرد. له‌سه‌ره‌تاى توێژينه‌وه‌كەيدا راگه‌ياندنى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزار هاوكارى توێژه‌ر بووه‌ و زانيارى پێداوه‌. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزار ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كى له‌ 10 ته‌وه‌رى پلانى ستراتيژى بۆ هه‌مان بابه‌ت ته‌رخان كردووه‌ و ئه‌م ساڵ به‌شێكى تايبه‌تى بۆ هه‌مان بابه‌ت له‌ ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزار كردۆته‌وه‌.