١.٨ هەزار گەشتیار هاتۆتە كوردستان

گەلاوێژ 10, 2016

تاوەکو دوێنێ ۱٠۸سەد وهەشت هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردوە 

 

بەرێژەیەكی بەرز زیادی كردووە ، 

ژمارەی كۆتايی لە ڕۆژی سێشەم بە وردكاری تەواو رادەگەیەنین

هۆكاری زیادوونی گەشتیار

لە ئەنجامی ئەوپلانەی لە لایان دەستەی گەشت وگوزار دانرابوو بۆ هێنانی گروپی گەشتیاری لە لایەن كۆمپانیاكان، زنجیرەیەك كۆبوونەوە لە گەڵ كۆمپانیاكانی عێراق كرا، بە هاوكاری دەزگاكانی ئاسایش و بازگەكان و كەرتی تایبەت و یەكە ئیداریەكانی تر زۆڕ باش پلانەكە بەرێوە دەچێت و سەركەوتوبووەو تاكو ئێستا زیاتر لە ٨٠ كۆمپانیا گەشتیاریان لە رێگەی گروپ گەیاندۆتە هەرێمی كوردستان و چاوەڕوان دەكرێ لە ڕۆژانی داهاتوو زیاتریش بێت. سوپاسی دەزگاكانی ئاسایش و بازگەكان دەكەین بۆ ئەو هاوكاری و كارئاسانەی كردیان، جێگای ئاماژەیە كە لە ٩٥% زیاتر میوانخانەكان پڕ بوون لە گەشتیار، رێژەیەی گەشتیاران بەراورد بەساڵی پار زۆر بەرز بۆتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوو زیاتر بەرز دەبێتەوە و لە ڕۆژانی كۆتایش ئامارەكان و رێژەی بەرزبوونەوەكە ڕادەگەیەنین .