وۆرک شۆپی ڕێنمایی پشکنینی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

خەرمانان 18, 2026

ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ئابی ٢٠٢٦، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەستەی گەشتوگوزار بۆ دانانی چوارچێوەی یاسایی بۆ چالاکییە گەشتیارییەکان، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەڕێوەبردنی جۆری و پشکنینی دەستەی گەشتوگوزار و بە بەشداری بەڕێوەبەرانی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی گەشتوگوزار و لیژنەی ڕێنماییەکان، وۆرک شۆپێکی تایبەت بە ڕێنمایی پشکنینی گەشتیاری بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبردنی جۆری و پشکنین لە دەستەی گەشتوگوزار پوختەیەکی سەبارەت بە ڕەشنووسی ئامادەکراوی ڕێنماییەکە خستەڕوو. دواتر بەشداربووان بە وردی سەرجەم مادە و بڕگەکانی ڕەشنووسی ڕێنمایی پشکنینی گەشتیارییان تاوتوێ کرد.

شایەنی باسە ئامانج لە دانانی ئەم ڕێنماییانە بریتییە لە ڕێکخستنی پرۆسەی پشکنینی بنکە گەشتیارییەکان، پاراستنی ماف و سەلامەتی گەشتیاران، بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان، و بەهێزکردنی سیستەمی چاودێری.