هه‌رێمی کوردستان و وڵاتی کوێت په‌ره به هه‌ماهه‌نگی گه‌شتیاری ده‌ده‌ن
سەرماوەز 16, 2015
ئه‌مرۆ ١٦/١١/٢٠١٥ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار پێشوازی له كونسولی گشتی وڵاتی كوێت له هه‌رێمی کوردستان کرد، له دیدارێكدا باس له چۆنێتی هاوكاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وله‌تی كوێت له بواری هێنانی گه‌شتیار و وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری كوێتی بۆ كوردستان کرا. كونسولی كوێت به‌ڵێنی دا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كوردستان بکه‌ن له بواری وه‌به‌رهێنان و هێنانی گه‌شتیارانی كوێتی بۆ هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌كی دیكه‌وه باس له كۆنفرانسی كۆمپانیاكانی گه‌شت وگوزار و وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاری كرا كه بڕیاره له رۆژانی ١و٢ كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥ له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، جێگای ئاماژه‌یه هه‌ریه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان و به بازاڕكردن ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون