هه‌ردوو ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و گه‌شت و گوزار جه‌خت له‌ پاراستنى مافى هاوڵاتيان و گه‌شتياران ده‌كه‌نه‌وه‌

خاکەلێوە 29, 2015

شاندێكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ به‌سه‌رپه‌رشتى زيا بترس سه‌ردانى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزارى كردوو و له‌ لايه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزار مه‌وله‌وى جه‌بار و ژماره‌يه‌ك به‌رێوه‌به‌ر پێشوازی كران.
له‌ ئه‌نجامى گفتوگۆى هاوبه‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌يوه‌ندى هه‌ردوو لادا كرا و تيشك خرايه‌ سه‌ر پاراستنى مافى هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان له‌ كاتى دروستكردنى پرۆژه‌كانى گه‌شت و گوزار و سازدانى چالاكى گه‌شتيارى له‌ شوێنه‌ گه‌شتياريه‌كان. جه‌خت كرايه‌وه‌ كه‌ كارى شوێنه‌كانى گه‌شتيارى و چالاكيه‌كان به‌ رێنماى تايبه‌ت له‌ گه‌شت و گوزار رێكخراوه‌ و مافى گه‌شتيار و هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان رەچاو كراوه‌، له‌ ئاينده‌دا بۆ هه‌ر لادان و سه‌رپێچيه‌ك هه‌ردوو ده‌سته‌ هاوكارى زياترى يه‌كترى ده‌كه‌ن.