مەڵبەندی ٣ پشتگیری پێشخستنی گەشتوگوزار دەکات

بەفرانبار 2, 2020

ئەمڕۆ ١ـ١٢ مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بۆ پشتگیری و سەرخستنی کارەکانی سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئەمەل جەلال سەردانی دەستەی گەشتوگوزاریان کرد.

لە گفتوگۆیەکی هاوبەشدا باس لە پێشخستنی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کرا، بەرپرسی مەڵبەندی ٣ ( د. رێبوار ئیسماعیل ) و ئەندامانی مەڵبەند پشتگیری خۆیان بۆ سەرۆکی دەستە و پێشخستنی گەشتوگوزار دەربڕی، پێشنیازیان کرد سوود لە جوانیی سروشتی کوردستان بۆ پێشخستنی گەشتوگوزار وەربگیرێ و بکرێتە دەرفەتێک بۆ پێشخستنی ئەو کەرتە.