لە رێوڕەسمێکی شایستەدا ٢١ شوێن و بنکەی گەشتیاری هەرێمی کوردستان خەڵاتی جۆری لە لایەن دەستەی گشتی گەشتوگوزار پێ بەخشرا

ڕەشەمێ 26, 2020

بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان و کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان و ژمارەیەکی زۆر لە میوانخانە و کۆمپانیا و رێستۆرانت و دەزگاکانی میدیا، لە رێوڕەسمێکی شایستەدا خەڵاتی جۆری درایە بنکەکانی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان کە توانیان مەرج و رێنمایەکانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و بنەماکانی خەڵاتی جۆری جێبەجێ بکەن و ئاستی خزمەتگوزاری و کوالیتی کارکردنیان بەرز بکەنەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ٢١ شوێن و بنکە کە پێکهاتبوون لە ئوتێل و ریستۆرانت و کافێ و خواردنی خێرا خەڵاتی جۆریان پێ بەخشرا.
ئەم خەڵاتە بەردەوام دەبێت و هەموو شوێنێکی گەشتیاری کە مەرجەکانی دەستەی گەشتوگوزاری جێبەجێکرد دەتوانێت بەدەستی بێنێت.