لێژنەی ناوچەی پێشەوا پشتیوانی بۆ کار و چالاکییەکانی سەرۆکی دەستە راگەیاند

بەفرانبار 2, 2020

ئەمڕۆ ١ـ١٢ لێژنەی ناوچەی پێشەوای لقی ٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ پشتگیری و سەرخستنی کارەکانی سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئەمەل جەلال سەردانی دەستەی گەشتوگوزاریان کرد.

لە گفتوگۆیەکی هاوکارانە باس لە پێشخستنی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کرا، بەرپرسی ناوچەی پێشەوا هەژار عوسمان و ئەندامانی ناوچە دڵنیایان دایە سەرۆکی دەستە کە هاوکار و پاڵپشت دەبن لە پێشخستنی گەشتوگوزار و وەک ئەرکێکی نیشتمانی درێغی ناکەن. سەرۆکی دەستە سوپاسی پاڵپشتی و هەڵوێستی جوامێرانەی هەموو لایەکی کرد.