شاندێكی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزار و شوێنه‌واری عێراقی فیدراڵی كرد

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌ڕێككه‌وتی 11/1/2015 شاندێكی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان (مه‌وله‌وی جه‌بار ) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت و گوزار و به‌رێز(تاهیر عبدالله ) جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و (سیروان تۆفیق ) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌بازاركردنی گه‌شتیاری و( صدرالدین عوسمان ) به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت وگوزار ،
له‌لایه‌ن به‌ڕێز (عادل فهد الشرشاب) وه‌زیری گه‌شت و گوزار و شوێنه‌واری عێڕاقی پێشوازی لێ كران ،له‌م سه‌ردانه شاندی كوردستان پێرۆزبایی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستانیان گه‌یانده ( عادل شه‌رشاب ) به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌كو وه‌زیری گه‌شت و گوزار و شوێنه‌واری عێراق ، هه‌ر له‌م دیداره زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرا و سوپاسی وه‌زاره‌تی ناوبراو كرا بۆ پاڵپشتی كردنیان بۆ هه‌ولێر پایته‌ختی گه‌شتیاری ساڵی 2014 . دواتریش سه‌ردانی ده‌سته‌ی شوێنه‌واری عێڕاقیان كرد له‌هه‌مان كاتدا هۆڵه‌كانی مۆزه‌خانه‌ی شارستانی عێراقیان به‌سه‌ردكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگی بدرێت به لایه‌نی شوێنه‌وار و به سێكته‌رێكی سه‌ره‌كی گه‌شت و گوزار داده‌نرێت له‌م باره‌یه‌وه هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن كه‌زیاتر هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یكتر بن بۆ پاراستن و ناساندنی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان و عێراق .











