سەرۆکی نوێی دەستەی گشتی گەشتوگوزار دەست بەکاربوو

سەرماوەز 24, 2020

لە رێورەسمێکی تایبەت لە دیوانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئەمڕۆ ٢١ـ١٠ـ٢٠٢٠ ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار کرا، ئەمەل جەلال لە شوێنی مەولەوی جەبار وەک سەرۆکی دەستە دەست بەکار بوو. لە مەراسیمەکەدا چەپکە گوڵی وەفا پێشکەش بە مەولەوی جەبار کرا و چەپکە گوڵی پێشوازیش پێشکەش بە ئەمەل خان کرا، دواتر مەولەوی جەبار ماستەر پلان و پلانی ستراتیژی پەرەپێدانی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانی رادەستی سەرۆکی نۆێی دەستەی گشتی گەشتوگوزار کرد و هیوای خواست کاروانی پەرەپێدانی گەشتوگوزار بەردەوام بێت و ئەوەی نەتوانراوە جێبجێ بکرێ لە ساڵانی داهاتوو کار بۆ جێبەجێ کردنی بکرێت.