سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندی هاوبەشی سەندیکای تەکنیکارانی ئەندازەیی کوردستان لە ئەنجومەنی سەندیکا و لقی هەولێر کرد
ڕەشەمێ 8, 2021
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ئەمەل جەلال پێشوازی لە چالاک رفیق نەقیبی سەندیکا و فرهاد محمد سەرۆکی لقی هەولێر و ئەندامانی کارگێری لقی هەولێر و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد.
لە گفتۆکیەکی هاوکرانە باس لە هەماهەنگی و ئەرک و مافی تەکنیکاران وەک بەشداری پێکردنی تەکنیکاران لە خولی پێشکەوتوو کە بۆ فەرمانبەران دەکرێتەوە کرا.
هەروەها تیشک خرایە سەرگرنگی دان بەرۆلی نوینەرانی سەندیکا لە گشت فەرمانگەکانی سەر بە دەستەی گەشتوگوزار .
سەرۆکی دەستە ئامژەی بە ڕۆڵی تەکنیکاران وەک توێژێکی کاریگەر لە گشت سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری بە حکومەت و کۆمەڵگا دا.
لەکۆتایی دیدارەکەدا لۆگۆی ڕێزلێنان تایبەت بە سەندیکا بەخشرا سەرۆکی دەستە .