سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار پێشوازی لە رۆستەم ئاغالەی هونەرمەند کرد

خاکەلێوە 10, 2021

ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە دیوانی دەستە پێشوازی لە رۆستەم ئاغالەی هونەرمەند کرد.

دواتر لە بارەی هونەری فۆتۆگرافەری و تابلۆی شێوەکاری و شێوازی سوود لێوەرگرتنیان لە بنکە و شوێنە گەشتیاریەکان و کارکردنی زیاتر بۆ ناساندنی گەشتوگوزار لە رێگای هونەرەوە گفتوگۆ کرا و ئاڵوگۆڕی چەند پێشنیازێک بۆ خزمەتی پەرەپێدانی گەشتوگوزار کرا. لە میانەی دیدارەکە ناوبراو چەند نموونەیەکی کاری هونەری پێشکەش بە سەرۆکی دەستە کرد.