سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار پێشوازی لە دوو پەرلەمانتار دەکات

پووشپەڕ 30, 2021

ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار پێشوازی لە ئێڤارخان سەرۆکی لێژنەی ژنان لە خولی پێشوو پەرلەمانی کوردستان و رێزانی شێخ دلێر ئەندامی پەرلەمانی عێراق کرد.

لە میانەی گفتوگۆکاندا باس لە گرنگی پێدانی رۆڵی ژنان لە بەرێوەبردن و پێشخستنی گەشتوگوزار کرا و جەخت کرایەوە کە پێویستە هەلی کار لە دامەزراوە گەشتیارییەکانی کەرتی تایبەت و حکومی بۆ ژنان دابین بکرێ و بە رێژەیەکی بەرچاو بەشداریان لە پێشوەبردنی گەشتوگوزاردا هەبێت.