سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار پێشوازی لە دوو مامۆستای زانکۆ کرد

ڕەشەمێ 24, 2021

سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئەمەل جەلال لە دیوانی دەستە پێشوازی لە دکتۆرە عەفاف یوسف و مامۆستا نادیە عومەر مامۆستا لە پەیمانگای کارگێری تەکنیکی هەولێر بەشی کارگێڕی گەشتوگوزار کرد، لە گفتوگۆیەکدا باس لە سیستەمی خوێندن و ئایندەی دەرچوان و شێوازی بەکارخستنی دەرچوان و سوود وەرگرتن لە توانای دەرچوان بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار کرا. سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار گرنگی و پێویستی هەبوونی کەسانی ئەکادیمی بۆ پێشوەبردنی کەرتی گەشتیاری بەگشتی و پێشوەبردنی سیستەمی خوێندن جەختی لەسەر کردەوە و هیوای خواست لە ئایندەیکی نزیک بە فەرمی ناوەندەکانی خوێندنی گەشتوگوزار بەسەر بکاتەوە.