سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت پێشخستنی گەشتوگوزاریان تاوتوێ کرد

بەفرانبار 2, 2020

ئەمڕۆ 2020.11.29، سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئەمەل جەلال، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر سەردانی پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت هێمن قادر و جێگری پارێزگار یان کرد.

لە گفتوگۆیەکی هاوبەشدا باس لە پێشخستنی گەشتوگوزار لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆکی دەستە ژمارەیەک بیرۆکەی خستە بەر باس، بە تایبەت زیاتر رێکخستنی پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە بازگەکان و لە میوانخانەکان و رێکخستنی بازاڕەکان بە تایبەت بازاڕی میللی ئیسکان کە رەنگدانەوەی کارکردن و پێشوازیکردنی هەردوو رەگەز بە شێوەیەکی سەردەمیانە لەخۆ بگرێ.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و جێگری پارێزگار پێشوازیان لە پێشنیاز و بیرۆکەی سەرۆکی دەستە کرد و ئامادەیان بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پێشخست و گەشەپێدانی زیاتر بە کەرتی گەشتوگوزار دەربڕی.

ڕاگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزار