سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ کێشە و پێداویستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزاری پارێزگای هەولێر دەکات

بەفرانبار 2, 2020

ئەمڕۆ ٢٦ی ١١ سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئەمەل جەلال بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی گەشتوگوزاری سنووری پارێزگای هەولێر: ( شەقڵاوە، سۆران، کۆیە، چۆمان، رواندز، مێرگەسۆر)، لە بەڕێوەبەرایەتی شەقڵاوە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکدا رەوشی گەشتیاری بە گشتی و کێشەی گەشتوگوزار لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکان بەتایبەتی خرانەڕوو، دواتر کێشە و پێداویستی بەڕێوەبەرایەتییەکان تاوتوێ کرا، سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بەڵێنیدا کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار، ئەمەش پێویستی بە بەهێزکردن و پشتگیری کردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزاری شار و شارۆچکەکان هەیە، بۆیە هەوڵەکانمان بۆ ئەم مەبەستە بەکار دەخەین.

جێگای ئاماژەیە کە سەرۆکی دەستە سەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و بەرێوەبەرایەتی شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر دەکاتەوە و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ رەوشی گەشتیاری و کارەکان و کێشەکانیان دەکات.

ڕاگەیاندنی دەستەی گشتی گەشتوگوزار

فۆتۆ: راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری شەقڵاوە