سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بەشداری لە کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات

خەرمانان 31, 2021

 ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، بەشداری لە کۆبونەوەیی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی دام و دەزگاکانی حکومەت لەسەر بنەمای دامەزراوەیی و جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان، کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و بە ئامەدەبوونی سەرجەم بریکاری وەزارەتەکان و سەرۆکی دەستەکانی حکومەت و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ دەبێت دامودەزگاکانی حکومەت لەسەر بنەمای دامەزراوەیی ڕێكبخرێنەوە، بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و جیبەجێکردنی پلانەکانی چاکسازی.