سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزار پێشوازی لە چەند كۆمپانیایەكی ئەمریكی و بەریتانی و ئیماراتی و كۆمپانیای فیوچەر دەكات
خاتوو امل جلال سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە دیوانی دەستە پێشوازی لە خاوەن كۆمپانیای وەبەرهێنەری جۆراوجۆر كرد كە پێكهاتبون ئەیهەم بەدر سەرۆكی گشتی كۆمپانیاكانی فیوچەر لە ئیماراتی عەرەبی و كۆمپانیاكانی كلیك ئەڤیەیشن و میراكڵ لە ئەمریكا و ئەوروپا و یاد عبدالمهدی بەڕێوەبەری گشتی گروپی كۆمپانیاكانی فیوچەر و مارك جەیمس هاردمن سەرۆكی گشتی رایت جێتی بەریتانی و محمد حمزە خلف و جو ریچارد ، كە لە ئەنجامی كۆبونەوە و بەشداریكردنی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە پێشانگای گەشتیاری دوبەی بانگهێشتی كوردستان كرابوون بە مەبەستی وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەكانی گەشتیاری و هەماهەنگی كردنی دەستەی گەشتوگوزار لە بەبازاڕكردن و ناساندنی كوردستان لە ئیماراتی عەرەبی و وڵاتانی ناوچەكە و دیراسەكردنی پێداویستیەكانی گەشتوگوزاری كوردستان و پێشخستنی ماستەر پلانی گەشتیاری .
لەم كۆبونەوەیەدا سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزار داوای لە كۆمپانیاكان كرد هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ پێشخستنی گەشتوگوزاری كوردستان و ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە جۆرە جیاوازەكانی گەشتوگوزار و ئەنجامدانی پرۆژەی گەشتیاری مۆدێرن هاوشێوەی وڵاتانی پێشكەوتو.
لەلایەن خۆیان كۆمپانیاكانى فیوچەر ئامادەیی خۆیان دەربڕی بەباشترین شێوە و چەندین پرۆژەی گەشتیاری جیاواز لە كوردستان ئەنجام بدەن .