رێوڕەسمی خەڵات کردن بۆ کۆتایی پڕۆژەیەکی کاری لاوان بەڕێوەچوو

ڕەشەمێ 26, 2020

بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و جێگری پارێزگاری هەولێر و کۆنسولی ئیتالیا و کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان لقی هەولێر و رێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان، رێوڕەسمی کۆتای بۆ خەڵات کردنی بەشداربووان و پاڵپشتیکاران بەڕێوەچوو.

هەردوو رێکخراوی ئیتاڵی TdH و focsiv لە ماوەی 10مانگ بە 18کۆڕس ڕاهێنان و فێربوونی کاریان بە زیاتر لە 700 گەنجی کوڕ و کچ کردووە، لە رێوڕسمێکی شایستە رێز و خەڵات بەسەر لایەنە هاوکار و پاڵپشتەکانی پڕۆژەکە دابەش کرا، دەستەی گشتی کەشتوگوزار و ١٨ میوانخانە و کۆمەڵەی میوانخانەکان و رێکخراوی هەنگەوانان ئەو لایەنە بوون کە هاوکار و پاڵپشت بوونە و خەڵات کران.