دەستەی گەشت و گوزار هه‌وڵده‌دات گه‌شتیار بۆ میوانخانه‌كان بێنێت

ڕێبەندان 27, 2016

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ هێنانی گەشتیار ئەمڕۆ 27/1 بە مەبەستی بەرزكردنەوەی داهاتی گەشتیاری و جوڵاندنی بازاڕەكانی هەرێم٬ دەستەی گشتی گەشت و گوزار لەرێگای بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەولێر بەئامادەبوونی سەرۆكی میوانخانە و چێشتخانەكان و ژمارەیەك بەرێوەبەڕی گەشت و گوزار و میوانخانەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەیەكی ساز كرا.
سەرۆكی دەستەی گەشت و گوزار مەولەوی جەبار بە میوانخانەكانی ڕاگەیاند كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شتیار و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاری میوانخانه‌كان به‌شێكه‌ له‌ قه‌یرانی گشتی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ رسوماتی سه‌رمیوانخانه‌كان له لایه‌ن حكومه‌ت زیاد ده‌كرێت بۆ زياد كردنى داهاتى حكومه‌ت له‌‌ هه‌مان كاتدا ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی داناوه‌ كه‌ گه‌شتیار بهێنێت و داهاتی میوانخانەكان بەرز بكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەستەی گەشت و گوزار هەموو جۆرە كار ئاسانیەك بۆ ئەو كۆمپانیایانە دەكات كە گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان دەهێنن و هەولی بوژاندنەوەی ئابووری هەرێم دەدەن٬ دەستەی گەشت و گوزار لەگەل لایەنەكانی تری حكومەت كار دەكات بۆ كارئاسانى هاتنی گەشتیار و بوژانەوەی بازارەكانی كوردستان. دواتر چەندان چالاكی و خزمەتگوزاری بۆ پێشوازی گەشتیاران و بۆ ناساندنی میوانخانەكان كە لە لایەن دەستەی گەشت و گوزار ئامادەكرابوون بۆ میوانخانەكان خرانە روو، وەك ( دلیل بە 7 زمان، رێبەری ئەلەكترۆنی سەرمۆبایل، مالپەری تایبەت به‌ گه‌شت و گوزار و ماپه‌رى ميوانخانه‌كان، ئەلبوومیی وێنە، بەشداری لە پیشانگای جیهانی و سازدانی كۆربەند)٬ لە كۆتایدا گفتوگۆ و ڕا گۆرینەوە لەسەر بارودۆخی ئێستای هەرێم و چۆنیەتی دەربازبوون لەم قەیرانە ئابووریە كرا.